< VIDEO
Kurdi

ڤیدیۆی په‌روه‌رده‌یی له‌ سه‌ر ئه‌م لاپه‌ڕه‌ "ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خۆشگوزاری: سه‌ده‌ی فینله‌ندا و خێزانی ڤیڕتانێن" باسی مێژووی فینله‌ندا و په‌ره‌ سه‌ندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای فینله‌ندا له‌ سه‌ره‌تای ۱۹۰۰ تا ئه‌مرۆ ده‌کات. ها

به‌ ڕێگای قۆناخه‌کانی بنه‌مماڵه‌یه‌کی خه‌یاڵیی به‌ ناوی ڤیڕتانێنه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌که‌ چاودێری ده‌کرێت. ڤیدیۆیه‌که‌ به‌ زمانی فینله‌ندیی ئاسان و حه‌وت زمانی دیکه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌: عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، کوردی سۆرانی ، سۆماڵی، تایلاندی و ڕووسی. ها

ڤیدیۆیه‌که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئابۆری، ترافیک و ژینگه‌ی له‌ پرۆژه‌ی "له‌ ماڵ له‌ فینله‌ندا" به‌ به‌شێک پاره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ورۆپی به‌دی هێنراوه ئه‌نجام دراوه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌م شریکه‌یه‌وه‌ Wacky Tie Films Oy

دوای ته‌ماشا کردنی ڤیدیۆیه‌که‌، هه‌وڵ بده‌ وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ ببینه‌:

  • فینله‌ندا له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی ۱۹۰۰ئه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زۆر گۆڕاوه‌. ئایا چی شت یان بڕیاری ئه‌وها له‌ فینله‌ندا کراون بۆ ئه‌وه‌ که‌ بتوانین بڵێین فینله‌ندا ده‌وڵه‌تێکی خۆشگوزاری مۆدێرنه‌؟

  • هه‌روه‌ها ژیانی خه‌ڵکیش له‌ فینله‌ندا گۆڕاوه‌. چی گۆڕانکاری له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا دیاره‌؟ چی له‌ په‌روه‌رده‌ییدا؟ کارکردن چۆن گۆڕاوه‌؟

  • له‌ ساڵانی ۱۹۰۰ و ساڵانی ۲۰۰۰ دا ڕووداوه‌کانی هه‌ره‌ گرینگی مێژووی فینله‌ندا چین؟ ئه‌و ڕوونداوانه‌ چۆن کۆمه‌ڵگای فینله‌ندا گۆڕاوه‌؟

  • چی هاوشێوه‌یی و جیاوازی له‌ نێوان مێژووی فینله‌ندا و هی وڵاته‌که‌ی خۆتدا ده‌بینیت؟

Logo